کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی دەستگیرکردنی گروپێکی تیرۆریستی لە پارێزگای هەڵەبجە کە سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بوون.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "لە ئەنجامی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر گروپێکی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە، پاش دەست خستنی بەڵگەی تەواو لەسەریان کە مەرامیان بوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ئاسایشی ھەرێم تێکبدەن".
ئاماژە بەوەکراوە "پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ژێر چاودێری و رێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی/ هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، لە ھەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاجیای سەرکەوتوودا رۆژی چوارشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2021 ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقم و گروپی نەنستووی تیرۆریستانی داعش لە شاری هەڵەبجە، قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ، سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکران و دەستبەسەر ژمارەیەک لە چەک و تەقەمەنیشدا گیرا کە پیلانیان دانابوو تا لە کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا بەکاریبهێنن".
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "لێرەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی رووندەکەینەوە لەبەر سەلامەتی لێکۆڵینەوەکان و پاراستنی دۆسیەکە زانیارییەکانی پەیوەست بەم پیلانەی تیرۆریستان دەھێڵینەوە و لە داھاتوویەکی نزیکدا بە بەڵگە و دۆکۆمێنتی دروست زانیاری زیاتر لەبارەی شکستپێھێنانی تێکدانی ئارامی ھەرێم لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ رایگشتی بڵاودەکەینەوە".
س،ر

بیروڕا