کوردستانی
ئەوقافی هەڵەبجە: هیچ کەسێک لە مزگەوت دەستگیر نەکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای ھەڵەبجە لەبارەی دەنگۆی دەستگیركردنی چەند گەنجێک لە هەڵەبجە لەناو مزگەوتدا روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای ھەڵەبجە لەبارەی دەنگۆی دەستگیركردنی چەند گەنجێک لە هەڵەبجە لەناو مزگەوتدا روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای ھەڵەبجە لە روونكردنەوەكدا رایگەیاند "دوای ئۆپەراسیۆنێکی شەوی ڕابردووی هێزێکی ئەمنی لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە، لەلایەن هەندێک میدیای راگەیاندنەوە هەواڵی ناڕاست بڵاوکرایەوە، لەو چالاکییەدا لەناو مزگەوتەکان چەند کەسێک گیراون".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و هیچ کەسێک لەهیچ مزگەوتێکی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرنەکراوە و ئەم هەواڵەش هەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاستە".
س،ر
بیروڕا



