کوردستانی

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا هەشت کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە دوو رووداوی هاتوچۆدا هەشت کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە دوو رووداوێی هاتوچۆی جیادا لە شاری هەولێر و قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو کاتژمێر 1:30 خولەک  لەسەر رێگەی هەولێر - کۆیە پێکدادانێکی رووبەڕوو لەنێوان پیکابێکی تاک و نیسان تیدایەک روویدا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".

رەحیم شەریف، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 10ی کانونی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێیڕاگەیاندین لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ پیاوێکی تەمەن  72 ساڵ گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بە برینداری گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan