کوردستانی
پۆلیس لەبارەی شەڕی نێوان دوو قوتابی روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات دوو کەس دەستگیرکراون
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لەسۆشیال میدیاکان بلاوبوەوە کە لە بەردەم كۆلیژی (تیشک) دوو قوتابی دەبێتە دەماقاڵەیان کە لە هەمان کۆلیژ قوتابین و لە ئەنجامدا دەبێتە شەڕیان لەگەڵ دوو قوتابى دیکەش لەسەر ئەوەی دوو رۆژ پێشتر بە ئۆتۆمبێل یەکەکێکاین شکاندووەتەوە سەر ئەوی دیکە و لە ئەنجامی شەرەکە تەقە دەکرێت، وەک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆلینەوە کردووە، خانەوادەى هەردوولامان ئاگادارکردنەوە کە دەبێت بە زووترین کات خۆیان رادەستی پۆلیس بکەن، ئەگەرنا بە تووندترین شێوە سزا دەدرێن".
ئاماژە بەوەکراوە "هەردوولا خۆیان رادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد و دەستمان بەسەر دەمانچەیەکی جۆری (تارق)دا گرت و هیچ لایەکیشیان سکاڵایان نەبوو لە دژی یەکتر و پێکهاتن و بەڵێنیان دا کە بە هیچ جۆرێک كيشه و ئاژاوه دروست نەکەن و پەنا بۆ چەک نەبەن و شەڕ نەکەن ئەگەرنا لێپێچینەوەی تووندی یاساییان بەرانبەر دەکرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو "بەهۆی ئەوەی ئەوانە قوتابین و پێویستە پەنا بۆ قەڵەم و کتێب ببەن نەک چەک و توندوتیژی و شەڕ، بەڵام لەبەر ئەوەی لە کێشەکە تەقە کراوە و مافی گشتی دەیگرێتەوە پەڕاوی لێکۆلینەوە رێکخراو لەکاتی ئێستاشدا هه ر چوار تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون بەپێی مادەی 413 یاسای سزاکان و 21 چەک".
س،ر

بیروڕا