کوردستانی

شۆفێران لە داخستنی رێگەیەک ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆفێران لە داخستنی رێگەیەک ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە کە بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەوە ماوەیەک رێگەی سەرپردی کۆنی ئاسنی (خەبات_کەلەک) دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییانی بەڕێز ئاگاداردەکەینەوە کەوا بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوە لەسەر پردی کۆنی ئاسنی (خەبات_کەلەک)، لە رۆژی شەممە رێکەوتی 2021/12/11 لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو 6ی ئێوارە سەرپرد و رێگەکە دادەخرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "هاوڵاتییان و شوفێران لەو ماوەیە دەتوانن پردی رێگەی (هەولێر - موسڵ) وەکو رێگەی بە دیل بەکاربهێنن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan