عیراقی

بانکی ناوەندی عیراق باس لە گێرانەوەی بەهای 100 دۆلار بۆ 120 هەزار دینار دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بانکی ناوەندی عیراق باس لە گێرانەوەی بەهای 100 دۆلار بۆ 120 هەزار دینار دەکات
مەودا میدیا-

هۆشدارییەک لە بانکى ناوەندى عیراق-ەوە سەبارەت بە دابەزاندنەوەى نرخى دۆلار بەرانبەر دینار، بانکەکە دەڵێت "ئەو کارە دەبێتە هۆى ئەوەى نرخى دراو لە کۆنترۆڵ دەربچێت و زیان بە هاوڵاتییان و پڕۆژەکان بگەیەنێت".  
  
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی کانوونی یەکەمی 2021 بانکى ناوەندى عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "لەبارەى دەنگۆکان بۆ دابەزاندنەوەى نرخى دۆلار بۆ 120 هەزار دینار، ئەو کارە دەبێتە هۆى دروستبوونى بێمتمانەیی بە سیستەمى دارایی و دەرچوونى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانى ناوخۆیی لە کێبڕکێ و قوڵبوونەوەى بێکاری بەهۆی وەستانى پڕۆژەکانەوە".  
  
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار بووە هۆى کەمکردنەوەى فشار لەسەر خەرجییەکانى وەزارەتى دارایی بەڕێژەى 23% کە بووە هۆى تێپەڕاندنى قەیرانى دارایی".

ئەوە لە کاتێکدایە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان لە داهات و رزگاربوون لە قەیرانی دارایی و ئابووری لە رابردوودا بانکی ناوەندی عیراقی بەهای دۆلاری بەرزکردەوە بەرانبەر بە دیناری عیراقی.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال