عیراقی
ئەنجومەنی دادوەریی دادگاییکردنی بکوژی ھیشام ھاشمی دواخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەریی دادگاییکردنی بکوژی (ھیشام ھاشمی) پسپۆڕی ئەمنی و ستراتیژی دواخرا بۆ کۆتایی مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو.
بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەریی دادگاییکردنی بکوژی (ھیشام ھاشمی) پسپۆڕی ئەمنی و ستراتیژی دواخرا بۆ کۆتایی مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەکی دادوەریی عیراق رایگەیاند "بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، پرۆسەی دادگاییکردنی (ئەحمەد کینانی) تۆمەتبار بە کوشتنی (ھیشام ھاشمی) دواخراوە بۆ 28ی مانگی شوباتی ساڵی داھاتوو".
هاوکات لە گرتوخانەی (حوت) لە شای ناسریەی باشوری عیراق، سزای لە سێدارەدان بەسەر سێ تاوانباری پەلامارە تیرۆریستییەکاندا جێبەجێ کرا ، کە بەرپرسیار کرابوون بە پەلامارە تیرۆریستییەکانی شاری (ناسریە و کەربەلا).
ئەوە لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەسەڵاتدارانی عیراق سزای لە سێدارەدانیان بەسەر 17 کەسدا جێبەجێ کردووە، ساڵی رابردوش سزاکە بەسەر 50 کەسدا جێبەجێ کراوە.
ر. ب