عیراقی
دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێکی باڵای داعش راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عیراق دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێکی باڵای داعشی راگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عیراق دەستگیرکردنی چەند بەرپرسێکی باڵای داعشی راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2021 لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند "دەزگا ئەمنییەکان چەند سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە و لە چەند رۆژی داھاتووشدا لە میدیاکانەوە پەخش دەکرێن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە شارەکانی فەلوجە و رومادی سەر بە پارێزگای ئەنبار سێ چەکداری رێکخراوی داعش دەستگیرکراون و لە قەزای تارمیەی بەغدادیش دوو چەکداری دیکە دەستگیرکراون کە راھێنراوی سەر بۆمبی چێدراون".
لە ئێستادا سوپای عیراق دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بۆ دەستگیرکردن و راوەدونانی پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عیراق.
ر. ب
لە ئێستادا سوپای عیراق دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە بۆ دەستگیرکردن و راوەدونانی پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عیراق.
ر. ب