گێتی
مەترسییەکی گەورە گەیشتە بەردەرگاکانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتى تەندروستیی ئێران رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی تووشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جۆرى گۆڕاوى ئۆمیکرۆن تۆمارکردووە.
وەزارەتى تەندروستیی ئێران رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی تووشبوونیان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جۆرى گۆڕاوى ئۆمیکرۆن تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە کەمال حەیدەرى، جێگرى وەزیرى تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانى وڵاتەکەى تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى تووشبوونى بە ئۆمیکرۆن راگەیاند و ئاماژەی بەوەشکردووە "تووشبووەکە دانیشتوى تارانى پایتەختە و لەم ماوەیەدا لە ئیماراتەوە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "رێوشوێنى پێویست بۆ کەرەنتینە کردن و جیاکردنەوەى لە خێزانەکەى و کەسە نزیکەکانى گیراوەتەبەر".
بە پێی ئەو ئاڵوگۆڕە بازرگانی و گەشتیارییەی لە نێوان وڵاتی ئێران و هەرێمی کوردستان هەیە، تۆمارکردنی تووشبووی ئۆمیکرۆن لەو وڵاتە، راستەوخۆ مەترسی بڵابوونەوەی لە هەرێمی کوردستانیش هەیە.
ر. ئ.
ر. ئ.