عیراقی
"باران و لافاوەکەی هەرێم ئاوی دەریاچە و بەنداوەكانی بەرزكردووەتەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاند، سەرەڕای زیانە گیانی و مادییەکان، بارانەكەی چەند رۆژی رابردووی باشووری كوردستان، سوودی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان هەبووە.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە کە عەلی رازی، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق ئاشكرایكردووە "سەرەڕای زیانە گیانی و مادییەکان، باران بارینەكەی دوو رۆژی رابردوو بووەتەهۆی زیادبوونی ئاوی بەنداوەكانی دوكان، دەربەندیخان، موسڵ و عوزێم".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆی باران بارینەوە ئاوی رووبارەكانی زێی بچووك و خاپوور زۆربوون و ئاوی رووباری دیجلەش زیادیكردووە".
"ئەو ئاوەی بەهۆی باران بارینی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی باكووری عیراقەوە بەدەستهاتووە، گەیشتووە بە دەریاچەی سەرسار لە پارێزگای ئەنبار و سوودی بەو دەریاچەیەش گەیاندووە" عەلی رازی وا دەڵێت.
ر. ئ.
ر. ئ.