عیراقی
زەنگی مەترسی لێدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زەنگی مەترسیدار لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عیراقەوە لێدرا، وەزارەتەکە دەشڵێت "ئۆمیکرۆن بەمزوانە دەگاتە عراق".
زەنگی مەترسیدار لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عیراقەوە لێدرا، وەزارەتەکە دەشڵێت "ئۆمیکرۆن بەمزوانە دەگاتە عراق".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ھەیسەم عوبێدی، بەرێوەبەری پتەوکردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاندووە "ھاتنە ناوەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) بۆ عیراق نزیک بووەتەوە بەتایبەت لە دوای ئەوەی حاڵەتی تووشبوون لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە تۆمارکراوە و ئەگەرەکانی گەیشتنی ڤایرۆسەکە بە عیراق زیاتر بووە".
ئاماژەی بەوەشكرد "بەکارھێنانی ڤاکسین باشترین رێگەیە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی کۆرۆنا و وەزارەتی تەندروستی پلانی داناوە بۆ بڵاوکرنەوەی تیمی چاودێری لە دەزگا حکومییەکان تا چاودێری فەرمانبەرەکان بکەن لە بەکارھێنانی ڤاکسیندا، جگە لەوەش ئەو تیمانە چاودێری رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەکەن لە خوێندنگە و پەیمانگە و زانکۆکاندا".

دوێنێ چوارشەممە وەزیری تەندروستیی ھەرێم رایگەیاند "چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی تووشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە ھەرێم تۆمارکراوە و چاوەروانی دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەن بۆ پشتراستکردنەوەی حاڵەتە گومان لێکراوەکان".
ر. ئ.
ر. ئ.