گێتی

هاكان فیدان: رێگه‌ ناده‌ین په‌كه‌كه‌ مه‌ترسیمان له‌سه‌ر دروستبكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاكان فیدان: رێگه‌ ناده‌ین په‌كه‌كه‌ مه‌ترسیمان له‌سه‌ر دروستبكات

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند، توركیا رێگه‌ به‌ بوونى هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی نادات به‌تایبه‌ت په‌كه‌كه‌، ده‌شڵێت، سوریا بۆ توركیا گرنگه‌.

هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند "توركیا رێگە بە بوونی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی لە خاكی سوریاوە نادات، بەتایبەتی لە لایەن پەكەكە و لقەكانی".

وتیشى "هەوڵەكانی توركیا بۆ بەهێزكردنی توانای سەربازیی سوریا بۆ رووڕووبوونەوەی تیرۆر بووەتە كارێكی رێكخراو و تا ئێستە سوریا گرنگی لەپێشینەی لە سیاسەتی دەرەوەی توركیا هەیە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "رێگە بە بوونی ژینگەیەك كە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەییمان بكات لە سوریا نادەین، ئێستە به‌ره‌وپێشچوونى گەورە لە یەكخستنەوەی سوریا لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هەیە، ئەوەش بەهۆی هەوڵەكانی توركیا لە چەند مانگی رابردوو، بۆیە چەسپاندنی ئاسایش لە سوریا دەبێت لەسەر بنەمای پاراستنی یەكێتیی و سەلامەتیی خاكەكەی و پاككردنەوەی لە گروپە تیرۆریستەكان بێت لە پەكەكە و داعش".

ع
Qaiwan
Qaiwan