کوردستانی
مه‌زڵوم عه‌بدى سه‌ردانى هه‌رێمی کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لەچوارچێوەی كۆڕبەندی مێپس 2025 له شارى دهۆك، بڕیار وایه ئەمشەو سێشه‌ممه، فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانى سوریاى دیموكرات بگاتە هەرێمی کوردستان.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له هه‌ندێ میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئەمشەو سێشه‌ممه، مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هه‌سه‌ده گەیشتە هه‌رێمى كوردستان و به‌شداریی له كۆڕبه‌نى مێپس ده‌كات و وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و باس له دۆخى ناوچه‌كه و رۆژئاواى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى رۆژئاوا و دیمه‌شق و گفتوگۆ‌و دانوستانه‌كان و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كات".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌و سه‌ردانه‌دا ئیلهام ئەحمەد، هاوسه‌رۆكى ده‌سته‌ى جێبه‌جێكاری هه‌سه‌ده یاوه‌رى مه‌زڵوم عه‌بدى ده‌كات و به‌هه‌مان شێوه‌ى ئه‌ویش وتارى ده‌بێت.
ع
بیروڕا


