ئابووری

توركیا و عیراق له‌باره‌ى نه‌وت كۆبوونه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا و عیراق له‌باره‌ى نه‌وت كۆبوونه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى وزه‌ى توركیا له‌باره‌ى پرسى نه‌وت له‌ توركیا كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌ ئه‌رێنی باسكردووه‌.

وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كانى توركیا گفتوگۆمان لەبارەی گەیشتن بە رێککەوتنی نوێ بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو لە رێگەی بۆرییەکانی تورکیاوە کرد".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "کۆبونەوەکە ئەرێنی بوو، گفتوگۆی فراوان لەبارەی رەشنوسی پێشنیازکراوی رێککەوتنەکە و رێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاری لە پڕۆژە جیاوازەکانی کەرتی وزە لە نێوان هەردوو وڵاتدا کراوە".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو، عیراق و هه‌رێم رێككه‌وتن له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌ بۆرى جه‌یهان.

ع

Qaiwan
Qaiwan