ئابووری
ئاردى به‌شه‌خۆراك گرانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئاردى به‌شه‌خۆراك گرانبووه و بریكارێكى فرۆشتنى خۆراكیش ده‌ڵێت، هۆكارى گرانبوونى ئارد بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه خواستى له‌سه‌ره به زستاناندا.
ئه‌كره‌م ره‌سوڵ، بریكارى فرۆشتنى خۆراك به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ند رۆژێك ده‌بێت نرخى ئاردى به‌شه‌خۆراك له بازاڕدا گرانبووه، گرانبوونه‌كه هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه خواستى زۆرى له‌سه‌ره".
وتیشى "له وه‌رزى گه‌رما، خه‌ڵك كه‌متر ئارد به‌كارده‌هێنن، له زستانان چونكه كاتى دروێنه‌ى گه‌نمه، هاوكات ئاردیش زۆر ده‌بێت، بۆیه له هاویندا هه‌رزانه و خواستیشى له‌سه‌ر نییه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یه‌ك فه‌رده ئاردى به‌شه‌خۆراك به 24 هه‌زار دیناره، پێش چه‌ند رۆژێك یه‌ك فه‌رده به 19 بۆ 20 هه‌زار دیناربوو".
ع
بیروڕا


