ئابووری
سبه‌ینێ 120 ملیار ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم داهاتى نانه‌وتیی بۆ مانگى نۆ ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات.
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، بڕى 120 ملیار دینار له داهاتى نانه‌وتیی بۆ مانگى نۆ ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كه‌ین".
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له وه‌زاره‌تى به‌رپرس به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ناردنى داهاتى ناوخۆ، له كۆتایی هه‌فته، یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات".
وتیشى "له‌گه‌ڵ هاتنى پاره‌كه، خشته‌ى مووچه بڵاوده‌كرێته‌وه و له ماوه‌ى سێ رۆژدا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان مووچه وه‌رده‌گرن".
ع
بیروڕا


