گێتی
"ئیسرائیل تواناى نییه هێرشبكاته سهر ئێران"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وتهبێژى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگهیاند، دوژمن توانای دەستپێکی شەڕی نوێی نییە و ئەوەی کە ئەمڕۆ دێتە ئاراوە، ئۆپراسیۆنی دەروونی شەڕی تێگەییشتنە.
سهردار نایینى، وتهبێژى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگهیاند "عهلى خامنهیی، رێبهرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران له شهڕى ئیسرائیل و ئێران رۆڵێكى گهورهى گێڕا، رۆڵگێڕانێک کە بووە هۆی ئاسایش و دڵنیایی خەڵک".
وتیشى "خەڵک کە بە کۆبوونەوەی ملیۆنی لە جەرگەی شەڕدا، هەر جۆرە هەوڵێک بۆ دوو دەستەیی خەڵکی هەڵوەشاندەوە، ئێران چۆن لە شەڕی گێڕانەوەدا سەرکەوت تا رای گشتیی جیهان، بڕوا بە شکستی ئیسرائیل بکەن".
ئهوهشى خستهڕوو "دوژمن هەل و دەرفەتی دەستپێکی شەڕی نوێ لە دژی ئێرانی نییە و ئەوەی کە ئەمڕۆ دەبیسترێت زیاتر ئۆپراسیۆنی دەروونیە، هەرچەندە کە هێزە چەکدارەکان بۆ وەڵامدانەوەی پەشیمانکەرەوە و قایم بەردەدوام لە ئامادەیی تەواودایە".
ع
بیروڕا


