ئابووری

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 24ی کانونی یەکەمی 2021 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک بەم شێوەیەیە:

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 76 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

- نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 73 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی نەوتی خاودا کاریگەریی راستەوخۆی دەبێت لەسەر ئەو وڵاتانەی کە داهاتیان پشت بە نەوت دەبەستێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan