گێتی

یەختێکی دیکەی کۆچبەران نوقمبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەختێکی دیکەی کۆچبەران نوقمبوو
مەودا میدیا-

بەهۆی نقوومبوونی یەختێکی کۆچبەران لە دوورگەی ئەنتیکیسێرا لە باکووری یۆنان نزیکەی چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 90 کۆچبەری دیکەش لە دوورگەکەدا گیریان خواردووە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان بڵاویانکردووەتەوە، دوێنێ پێنجشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2021 یەختێکی کۆچبەران کە زیاتر لە 90 کۆچبەری تیادا بووە لە دوورگەی ئەنتیکیسێرا لە باکووری یۆنان نوقمبووە، بەو هۆیشەوە نزیکەی چوار کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نزیکەی 90 کۆچبەریش گیریان خواردووە.
 
تیمەکانی فریاکەوتنی یۆنان و پاسەوانی سنووری راسپێردراون بۆ ئەوەی بەهانای کۆچبەرەکانەوە بچن، بەڵام بەپێی وتەی بەرپرسانی یۆنان بەهۆی خراپی کەشوهەواوە، تاوەکو ئێستا نەتواندراوە کۆچبەرەکان لە دوورگەکەدا بگوازرێنەوە. 
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2021  لە نزیک دوورگەی فۆلێگاندرۆس بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران نوقمبوو، لە ئەنجامدا سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا، هەروەها 13 کەس رزگارکراون و دەیانی دیکەش بێسەروشوێنن. 
 
س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان