گێتی
بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران نوقمبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سێیەم بەلەمی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا نوقمبوو کە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی تیادا گیانیان لەدەستداوە 16 کۆچبەر بووە ژن و منداڵی ساواشیان تێدا بووە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەسینا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 25ی کانونی یەکەمی 2021 پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان تەرمی 16 کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە سێ ژن و منداڵێکی ساواشی تێدایە، هەروەها 63 کەسی دیکەی نێو بەلەمەکەیان رزگارکردووە دوای ئەوەی کە بەلەمەکە سەراوژێر بووە و نقوومبووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2021 بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران 11 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

س،ر