عیراقی

وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی مانگی رابردووی ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی مانگی رابردووی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی نەوتی عیراق داهاتی نەوتی مانگی رابردووی ئاشکرا کرد و رایدەگەیەنێت مانگی رابردوو زیاتر له‌ حه‌وت ملیار دۆلاری له‌ فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستكه‌وتووه‌ و هه‌ر به‌رمیلێكیشی به‌ سه‌روو 77 دۆلار فرۆشتووه‌.

ئەمڕۆ شەممە 25ی کانونی یەکەمی 2021 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماری بڕ و داهاتی مانگی رابردووی خۆی بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، لە مانگی رابردوو 98 ملیۆن و 192 هه‌زار و 317 به‌رمیل فرۆشراوه‌ و داهاته‌كه‌یشی حه‌وت ملیار 610 ملیۆن و 850 هه‌زار دۆلار بووه‌.

وەزارەتی نەوت ئەوەشی خستووەتەڕوو، حكومه‌تی عیراق لە مانگی تشرینی دووه‌م واته‌ مانگی 11 هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به‌ 77 دۆلار و 51 سه‌نت فرۆشتووه‌، هەروەها نه‌وتی فرۆشراوی مانگی ڕابردوو له‌لایه‌ن 20 كۆمپانیای جیهانیی رەگه‌ز جیاواز و له‌ به‌نده‌ره‌كانی به‌سڕه‌، خور عه‌میق و به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه‌ بار كراوه‌".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان