عیراقی
یەك ملیۆن ڤاكسینی ڤایزەری دیکە گەیشتە عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق گەیشتنی كاروانێكی دیکە ڤاكسینی دژە كۆرۆنای راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 25ی کانوونی یەکەمی 2021 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە رەگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان بەدەست گەیشتووە و دابەشیدەكەن بەسەر پارێزگاكاندا".
لەو بارەیەوە كۆمپانیای گشتی بە بازاڕكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكانی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، كاروانێكی نوێی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە جۆری فایزەر گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا كە زیاتر لە یەك ملیۆن ڤاكسینە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە یەك كاتدا دەستیانكردووە بە دابەشكردن و رەوانەكردنی ڤاكسینەكان لەناو بەڕادی تایبەتدا بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە".
ر. ئ.