گێتی
نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کاندیدبوونی کوڕەکەی قەزافییەوە قسەی نوێی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لێدوانی نوێیان لەبارەی کاندیدبوونی کوڕەکەی موعەمەر قەزافییەوە هەیە و دەڵێن ئەو بابەتە پرسێکی ناوخۆییە.
ستیڤانی ویلیامز، راوێژکاری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی لیبیا، رایگەیاندووە "پەسەندکردنی مافی کاندیدبوونی سەیفولئیسلام قەزافی، بۆ سەرۆکایەتی لیبیا، پرسێکی تەواو ناوخۆییە و ئێمە هیچ بڕیارێکمان لەبارەیەوە نییە".
ئەمە لەکاتێکدایە کە بڕیارە لەم رۆژانەدا دادگای لیبیا ناوی ئەو کاندیدانە ئاشکرا بکات کە دەتوانن مافی کاندیدبوون بەدەستبهێنن، لەناو ئەوانەشدا کە داواکارییان پێشکەشکردووە، سەیفولئیسلام قەزافی، کوڕی موعەمەر قەزافی، سەرۆکی لەسەرکارلادراوی لیبیا دێت کە ساڵی 2011 لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژرا.
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا، پێنج هەزار و 385 کەس داواکاریی کاندیدبوونیان پێشکەشکردووە و بڕیاربوو لە 24ی دیسەمبەردا هەڵبژاردنەکە بەڕێوەچێت، بەڵام کاتەکەی دواخرا و تائێستا هیچ وادەیەکیش بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە دەستنیشان نەکراوە.
ب.م