عیراقی

هەواڵێکی گرنگ رەتکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی گرنگ رەتکرایەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە عیراق تۆمارنە کراوە.

دوای ئەوەی چەند میدیایەک ھەواڵی تۆمارکردنی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنیان لەعیراق بڵاوکردەوە، وەزارەتی تەندروستیی عیراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد"سەرجەم ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە لەبارەی تۆمارکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن دوورن لە راستییەوە".

جەختیشیکردەوە "تائێستا لە عیراق کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆمار نەکراوە و ھەر کاتێک کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆماربکرێت بە فەرمی بڵاویدەکەنەوە".

ڤایرۆسی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن جۆرێکی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنایە و سەرەتا لە باشووری ئەفریقا بڵاوبووەوە، بەڵام زۆر بەخێرای تەشەنەی سەند و بە بەشێک لە وڵاتانی جیهاندا بڵابووەوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال