عیراقی
کەشناسی وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی سەرمای راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە پێی پێشبینی دەستەی کەشناسیی عیراق رۆژی سێشەممە پلەکانی گەرما دەگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان و شەپۆلی سەرمای ئەم هەفتەیە کۆتایی پێدێت.
بە پێی پێشبینی دەستەی کەشناسیی عیراق رۆژی سێشەممە پلەکانی گەرما دەگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان و شەپۆلی سەرمای ئەم هەفتەیە کۆتایی پێدێت.
لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە عامر جابر، بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسیی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا پلەکانی گەرما دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە تەواوی پارێزگاکانی عیراق و لە چەندین ناوچەش پلەکانی گەرما دابەزیوە بۆ ژێر سفری سیلیزی، بەڵام شەپۆلەکە رۆژی سێشەممە کۆتایی پێدێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "شەپۆلی سەرماکە بەهۆی دوو نزمە شەپۆلەوەیە کە لە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە سەرچاوەیان گرتووە کە بوونەتە هۆی زیادکردنی کاریگەری شەپۆلەکانی سیبریا و بوونەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما".
باسی لەوەشکردووە، لە هەردوو مانگی کانوونی دووەم و شوباتدا بەفربارین بەردەوام دەبێت لە شاخە بەرزەکان و بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
ر. ئ.