عیراقی

ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

دوای دواخستنی کۆبوونەوەی دوێنێ یەکشەممە بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عیراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بدات.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2021 دادگای فیدڕاڵی عیراق کۆبێتەوە و بڕیار لەبارەی پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بدات، هەروەها تاوتوێی تانەکانی هادی عامری بکات کە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی کردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2021 دادگای فیدڕاڵی عیراق کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکەی بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دواخست.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال