عیراقی
پۆلیسێک دەسترێژی سێکسی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن حەوت ساڵان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن پۆلیسێکەوە لە ناوچەی حوسێنییەی بەغدا خوشک و برایەک دەڕفێنێت و دەسترێژی سێسکی دەکاتە سەر کچەکە کە تەنها تەمەنی حەوت ساڵانە و ئێستا دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
بەپێی هەواڵێکی میدیا عیراقییەکان، شەوی پێنجشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2021 پۆلیسێکی وەزارەتی ناوخۆی عیراق کە تەمەنی 44 ساڵە لە ناوچەی حوسێنییەی بەغدا خوشک و برایەک دەڕفێنێت، پۆلیسەکە دواتر کوڕەکە کە تەمەنی پێنج ساڵانە ئازاد دەکات، بەڵام دەسترێژی سێکسی دەکاتە سەر کچەکە بەناوی "حەورا" کە تەمەنی حەوت ساڵانە.
وەک کەسوکارەکەی حەورا بە میدیاکانیان راگەیاندووە "حەورا دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و لەرێگەی سکییەوە پیسایی دەردەدات و زیانیش بە منداڵدانی کەوتووە".
پۆلیسەکە ناوی "ئوسام عەلی"یە و تەمەنی 44 ساڵە دەستگیرکراوە و چاوەڕی دەکرێت دادگا بڕیاری لەسەر بدات، هەروەها کەسوکاری حەورا داوای لە سێدارەدانی ئەو پۆلیسە دەکەن.
س،ر