عیراقی
"تۆ خاوەن بڕیاریت" بۆ لاوانی عیراق لە میانەی ئاھەنگی دەستپێکە سەرسوڕھێنەرەکەی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
"تۆ خاوەن بڕیاریت" - پەیامی “Yooz” بۆ لاوانی عێراق لە میانەی ئاھەنگی دەستپێکە سەرسوڕھێنەرەکەی
"تۆ خاوەن بڕیاریت" - پەیامی “Yooz” بۆ لاوانی عێراق لە میانەی ئاھەنگی دەستپێکە سەرسوڕھێنەرەکەی
نوێترین داھێنانەکانی ئاسیاسێڵ؛ “Yooz” لاوان دڵخۆش دەکات لە میانەی ئاھەنگی دەستپێکە گەورەکەی وئاشکراکردنی تایبەتمەندییە بێشومارەکانی
بەغدا، 22 کانونی یەکەم (دیسەمبەر) 2021 – شاریبەغدا شەوی رابردوو ڕاگەیاندنی پلاتفۆرمی YOOZ ی بەخۆیەوە بینی لە میانەی بۆنەیەکی زۆر گەورە ودڵخۆشکەردا کە بۆ ئەو مەبەستە سازکرابوو وبووە مایەی سەرسامبوونی گەنجانى عێراق. بۆ یەکەمجار ولەلایەن ئاسیاسێڵەوە، کە پێشەنگی کۆمپانیاکانی پەیوەندییە لە عێراق وگەورەترین پاڵپشتی گەنجانە، پەردە لەسەر پلاتفۆرمی YOOZ لادرا. ئەم داھێنانە بێوێنەیە بە تازەترین پلاتفۆرمی بێهاوتا ھەژماردەکرێت کە ئاسیاسێڵ پێشکەشی لاوانی دەکات کە بە تایبەتی بۆ گەنجانی عێراق دیزاینکراوە.
ئەوەی ئاهەنگەکەی ڕازاندبووەوە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر بوو لە لێپرسراوانی حکومی ودیبلۆماسی وکەسانی بەناوبانگ وخاوەن کاریگەریی، سەرەڕای ئامادەبوونی 15000 میوان کە بە خزمەتگوزاریی YOOZ ئاشناکران؛ کە ئەویش سیمکارتێکی ئەلکترونییە بوار بۆ بەکارهێنەرانی دەڕەخسێنێت کۆنترۆڵی تەواوەتی ئەو خزمەتگوزارییانە بکەن کە لە بەرامبەریدا پارە دەدەن، ئەمە بێجگە لە چەندین تایبەتمەندی کە بێشومار لە پێناو دابینکردنی پێویستییەکانی گەنجانی عێراق.
بەڕێز عامر سونناع، بەڕێوەبەری جێبەجێکار کۆمپانیای ئاسیاسێڵ خۆشحاڵی خۆی بەرانبەر بە دەسپێکی ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاریی YOOZ دەربڕی و لە وتەیەکیدا بەو بۆنەیەوە وتی: "زۆر خۆشحاڵین کە لە ناوجەرگەی بەغدای پایتەختەوە خزمەتگوزاریی Yooz پێشکەش دەکەین. بە ڕادەی گرنگی بەغدای پایتەخت بۆ عێراق، پلاتفۆرمی Yooz نوێنەری ڕۆحی ئەو گەنجانەیە کە لە هەوڵدان بۆ شەفافیەت و کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی.
لاوان توێژێکی هەمەچەشنن لە ڕووی حەز وئاوات وپێویستییەکانیانەوە، ئێستا سەربەستی تەواویان هەیە بۆ هەڵبژاردنی پاکێجەکانی تایبەت بە خۆیان وسوود وەرگرتن لەو بژاردە وتایبەتمەندییە بێسنوورانەی ئەو پاکێجانە دەستەبەری دەکەن بەوپەڕی شەفافیەتەوە، وە بەباشی دەزانن هەر دینارێك کە خەرجی دەکەن بۆ کوێ دەچێت.
YOOZ بەڵێنی ئەوە دەدات کە پاڵپشتی هەمیشەیی لاوان دەبێت، ئەوان پاکێجگەلێكیان دەویست کە بە جۆرێك دزاینکرابێت لەگەڵ پێویستییەکانیاندا بگونجێت، ئێمەش گوێمان بۆ ڕاگرتن و ئەمڕۆ هەستاین بە پێشکەشکردنی. ئێستا گەنجان ئەتوانن کۆنتڕۆڵی خەرجکردنی ئەو پارەیە بکەن کە لە پاکێجەکاندا سەرفی دەکەن. لەم پلاتفۆڕمەدا گەنجان دەتوانن بە خواستی خۆیان پاکێجەکانیان بۆ پەیوەندی، ئینتەرنێت و کورتەنامە وهەروەها کارتی MOODی تایبەت بە خۆیان بەکاربهێنن وچێژ وەربگرن لە بەشداریکردنی بێبەرامبەر لە دڵخوازترین ئەپلیکەیشنەکانی فیلم و گۆرانی ویارییە تایبەتەکان لە فرۆشگەی Play Store، ئەمە بێجگە لە هەڵبژاردنی ژمارەی مۆبایلەکانیان! ئامانجمانە خزمەتی بەشداربووانمان بکەین لە ڕێی دابینکردنی پشتگیریی تەکنیکی وپڕۆژەکانی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان کە دەتوانێت ڕەوشی کۆمەڵگە باشتربکات وشارەزایی ومەعریفەش زیاتر بکات. لە داهاتووشدا دەستپێشخەری زیاترمان دەبێت کە شوێنپێی دەستپێشخەرییەکانی ڕابردوومان هەڵدەگرن لە ڕووی جوانی و نایابی وگشتگیرییەوە."
لەم ڕووداوە مەزنەدا، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هەر تەنها تەکنەلۆجیای مۆدێرنی بواری پەیوەندییەکانی پێشکەش نەکرد، بەڵکو ڕووداوێکی سەرنجڕاکێش وگرنگی خستەڕوو ئەویش ئەوە بوو کە ئاهەنگەکە بە دەسپێکێکی سەرنجڕاکێش وپڕجۆش وخرۆش دەستیپێکرد؛ بە دەرکەوتنی شەش دەفژەن لە هەوادا کە دەستپێکردنی بۆنەکەیان ڕاگەیاند وچەند نمایشێکی ڕووناکی ڕەنگاوڕەنی لێزەریی لەخۆگرتبوو کە پێشتر لە وێنەی نەبووە.
تایبەتمەندییە زۆرەکانی YOOZ لە ڕێگەی نمایشێکی سەرسوڕهێنەرەوە لە پێشەکی بۆنەکەدا ڕوونکرانەوە کە لەسەر ستەیجی شانۆکە پێشکەشکرا بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای هۆڵۆگرام وسەماکارانی شاراوە کە بە تایبەتی هاتبوون بۆ پێشکەشکردنی نمایشەکان لەم بۆنە گرنگەدا وبە لۆگۆی YOOZ ـەوە. وە مەراسیمی ئاهەنگەکە بەردەوام بوو بە ئامادەبوونی هونەرمەندی عێراقی ستار سەعد کە بەدرێژای شەو جۆشوخرۆشی جەماوەری ئامادەی ئاهەنگەکەی زیاترکرد وجەوی ئاهەنگەکەی خۆشترکردبوو. مەراسیمی ڕاگەیاندنی پلاتفۆرمەکە ئەو ڕاستییەی سەلماند کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وەکو کۆمپانیایەکی پێشەنگی تەکنەلۆجیا بەردەوامە لە بەخشین لە ڕووی دابینکردنی پێداویستییەکانی گەنجانەوە وتوانیویەتی بەدجیتاڵکردن بهێنێتە ناو سەرجەم کایەکانی ژیانەوە.
YOOZ سەرەتای سەردەمی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی داهێنەرانەیە بۆ گەنجان. لە ئاهەنگەکەدا 15000 میوان کۆدی QR یان سکان کرد کە لەسەر شاشەیەکی زەبەلاح دەرکەوتبوو ودەستبەجێ ئەپلیکەشنی YOOZ یان دابەزاند وئەم ئەزموونە تازەیان تاقیکردەوە.
سیمکارتی YOOZ ئێستا بەردەستە بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت دەستبکات بەم ئەزموونە دیجیتاڵیە پێشکەوتووە نایابە.
-کۆتایی-
دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله 1ى كانونى دووەمی 2021 ــەوە ژمارهى بهشدرابووی ڕەزامەندی14.7 مليۆنی تێپەڕاندووە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزاری 4G بە کوالیتی یەکی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات.
تۆڕى ئاسياسێڵ زیاتر 99% ى دانيشتوانى عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهى ببێته فراوانترين تۆڕى مۆبايل له بەرامبەر دوو كۆمپانيایەکەی تری مۆبايل له عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە بە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دادەنرێت کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. لە ناوەڕاستی ساڵی 2021، ئاسیاسێڵ وەکو خێراترین خزمەتگوزاری 4G لە عێراق لەلایەن Speedchecker® وگشتگیرترین ڕووماڵی تۆڕی ئینتەرنێت لە Ookla ® ـەوە دەستنیشانکرا.
ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان "PJSC"، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە: www.asiacell.com
ک. ر
ک. ر