عیراقی

سەدر داوا دەکات لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پەلە بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر داوا دەکات لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پەلە بکرێت
مەودا میدیا-

 رێبەری رەوتی سەدر سوپاسی دادگای باڵای فیدراڵی، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و دەڵێت "پێویستە ئاشتی و سەقامگیری وڵات بپارێزرێت و پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی".

دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کە كه‌ خاوه‌نی 73 كورسی په‌رله‌مانییە لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە دەڵێت "سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ به‌شداربوون له‌ ئاهه‌نگی دیموكراسی نیشتمانیدا، به‌تایبه‌ت دادگای باڵا و به‌ تایبه‌تر فایه‌ق زێدان، دادگای فیدڕاڵی، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، جینین بلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و هه‌موو ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی به‌شداریان كرد".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سوپاس بۆ گه‌لی عیراق كه‌ دانیان به‌خۆیاندا گرت، هه‌روه‌ها سوپاسی مه‌رجه‌عی باڵا ده‌كه‌م كه‌ سه‌رپه‌رشتیكار و رێنماییكاری كه‌رنه‌ڤاڵی هه‌ڵبژاردن بووه‌، داوا ده‌كه‌ین، بۆ پاراستنی ئاسایش و هێمنی نیشتمان كه‌ ئه‌مانه‌تێكه‌ له‌ گه‌ردنیانماندایه‌، به‌خێرایی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی پێكبهێنرێت كه‌ نه‌ رۆژهه‌ڵاتی و نه‌ رۆژئاوایی بێت، روناكیه‌كه‌ی خاكی نیشتمان رۆشنبكاته‌وه‌ بۆ گه‌لی عیراق له‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسایش".

ئەوە لە کاتێدکایە دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سكاڵا تۆماركراوه‌كانی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ندكرد.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان