گێتی
رێکخراوێکی ئەڵمانی ئەمڕۆ 100 کۆچبەری رزگارکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوی سی وۆچی ئەڵمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لەرێگەی کەشتییەکیانەوە توانیویانە 100 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا رزگار بکەن، بەوەش لە سێ رۆژی رابردوودا توانیویانە 450 کۆچبەر رزگار بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە رێکخراوی سی وۆچی ئەڵمانی تایبەت بە فریاکەوتنی دەریایی کە بارەگاکەی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیایە و لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا پێنج ئۆپراسیۆنی دەریاییان ئەنجامداوە و سەرجەم ئەو 450 کۆچبەرەیان لەناو بەلەمدا لە قوڵایی دەریای ناوەڕاستدا رزگار کردووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ناو کۆچبەراندا ژنی دووگیانی تێدایە و منداڵێکشیان لەگەڵدایە تەمەنی تەنھا 14 رۆژە و لەئێستادا سەرجەمیان لەسەر کەشتی رێکخراوەکەیانن.
جێی ئاماژەیە کەشتیی رێکخراوی سی ۆوچ ی ئەڵمانی لە ساڵی 2017 لە دەریای ناوەڕاست و کەنارە ئاوییەکانی لیبیادا چالاکی ھەیە و تائێستا دەیان ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی ئەنجامداوە و بە سەدان کۆچبەری لە خنکان رزگار کردووە.
ر. ئ.