گێتی

عیراق و ئێران لەسەر ئەم بابەتە رێککەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق و ئێران لەسەر ئەم بابەتە رێککەوتن
مەودا میدیا-

وەزیری گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئێران رایدەگەیەنێت وڵاتەکەی لەگەڵ عیراق رێککەوتوون لەسەر زیادکردنی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیان لە 100 گەشتەوە بۆ 200 گەشت لە رۆژێکدا.

رۆستەم قاسمی, وەزیری گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئێران بە ئاژانسی ھەواڵی ئێرنای وڵاکەتەی راگەیاندووە "ئێران و عیراق بەنیازن گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانیان لە 100 گەشتەوە بۆ 200 گەشت رۆژانە زیاد بکەن".

وتیشی "رێککەوتوون لەسەر جێبەجێکردنی ھێڵی ئاسنینی دەروازەی سنووری شلامچە لە پارێزگای بەسرە، ھەروەھا لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق، رۆستەم قاسمی وەزیری گواستنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئێران باسی لەوەکرد، گفتوگۆیان لەبارەی سەرجەم پەیوەندییەکان و کایەکانی پەیوەست بە ئابووری و بازرگانی کردووە".

وەزیری گواستنەوەی ئێران وتی "عیراق لەئێستادا لە قۆناغی خۆ دروستکردنەوە و ھەستانەوەدایە، ھەربۆیە پێویستی بە ھاوکاری ھاوبەشێکی گرنگی وەک ئێران ھەیە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان