عیراقی

رووخانی خانوویەک گیانلەدەستدانی دوو منداڵی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووخانی خانوویەک گیانلەدەستدانی دوو منداڵی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە شاری ناسرییە لە گەڕەکی ئیدارەی محەلی نزیک نەخۆشخانەی حبوبی بەهۆی رەشەبای بەهێزەوە خانووی ماڵێک رووخا بەوهۆیەوە  دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان بێت، درەنگانی شەوی رابردوو لە شاری ناسرییە لە گەڕەکی ئیدارەی محەلی نزیک نەخۆشخانەی حبوبی بەهۆی رەشەبای بەهێزەوە خانووی ماڵێک رووخا کە چوار کەسی تیادا بووە و دایک و باوک و دوو منداڵەکەیان، بەهۆی رووداوەکەوە دوو منداڵەکەیان گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی هەواڵی میدیاکان بێت، ئەو دوو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان 9 ساڵ و یەک ساڵن، هەروەها دایک و باوکەکەش بریندارن و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە لەبارەی رووداوەکەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال