گێتی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ئۆمیکرۆن لە پەرەسەندنی بەردەوامدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ئۆمیکرۆن لە پەرەسەندنی بەردەوامدایە
مەودا میدیا-

لە ھەفتەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆن لە جیھاندا بڵاوبووەوە و بەوهۆیەشەوە رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ھۆشداریدا لە مەترسییەکانی جۆرە نوێکەی کۆرۆنا و دەڵێت "کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆن لە پەرەسەندنی بەردەوامدایە".

لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ئاماژەی بەوەکرد "مەترسی ئۆمیکرۆن بە شێوەیەکە سیستمە تەندروستییەکانی خستووەتە ژێر فشارێکی زۆرەوە، لە ھەندێک وڵاتیش تووشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە".

باسی لەوەشکردووە "لە ھەفتەی رابردوودا ژمارەی تووشبووان لەسەر ئاستی جیھان بە رێژەی 11% بەرزبووەتەوە، بەو ھۆیەشەوە وڵاتانی چین و ئەڵمانیا و فەرەنسای خستووەتە نێوان بەرداشی راگەیاندنی کەرەنتین یان ھێشتنەوەی کەرتە ئابوورییەکان و چالاکییە مرۆییەکان بە کراوەیی".

هاوکات رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ھۆشداریشیداوە، بەھۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە پێویستیان بە نەخۆشخانە بێت، بە تایبەتی ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

ر. ئ. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب