گێتی
ئێران: گەشتکردن لە رێگەی ئاسمانییەوە پێویستی بە ڤیزا نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، گەشتکردن لە رێگەی ئاسمانییەوە پێویستی بە ڤیزا نییە و مۆری ناو پاسپۆرتەکە بە مانای وەرگرتنی ڤیزا دێت.
کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، گەشتکردن لە رێگەی ئاسمانییەوە پێویستی بە ڤیزا نییە و مۆری ناو پاسپۆرتەکە بە مانای وەرگرتنی ڤیزا دێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2022 کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "تەواوی ھاوڵاتییانی عیراق و ھەرێمی کوردستان، تەنھا بە کارتی دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا کە 15 رۆژ بەسەر ژەمی دووەمدا تیپەڕ بووبێت و ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی ( PCR ) بە ماوەی 96 سەعات و بە بێ ئەوەی پێویست بکات ڤیزا وەربگرن، دەتوانن لە رێگەی ئاسمانییەوە سەردانی ئێران بکەن".
ئەوەشی روونکردووەتەوە "ئەو مۆرەی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسین لە پاسپۆرتەکە دەدرێت بە مانای وەرگرتنی ڤیزا دێت بۆ ماوەی 30 رۆژ مانەوە لە ئێران".
ر. ئ.
ر. ئ.