عیراقی
لە حەمرین پێنج تیرۆریستی داعش کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق دەڵێت "لە ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکانی عیراقدا لە زنجیرە چیای حەمرین پێنج تیرۆریستی داعش کوژران و 23 مۆڵگەش لەناوبراون".

لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "ئۆپراسیۆنی ئەمنی بۆ کێوماڵکردنی زنجیرە چیای حەمرین لە پارێزگای دیالە سێ رۆژی خایاندووە و 14 بۆردوومانی ئاسمانی ئەنجامدراوە، بەھۆیەوە پێنج تیرۆریستی داعش کوژراون و تەرمی دوو رفێندراویش دۆزراوەتەوە، ھەروەھا 23 مۆڵگەی تیرۆریستان و 13 بۆمبی چێندراو و چەندین چەک و تەقەمەنی جیاواز دۆزراونەتەوە".
هەر بە پێی راگەیەندراوەکە لەو ئۆپراسیۆنەدا، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، کەرتە ئەمنییەکانی سەر بە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی دیالە، دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ھێزە تایبەتەکان، سوپای عیراق، پۆلیس و حەشدی شەعبی، لە چەند میحوەرێکەوە بەشدار بوون.
ر. ئ.