عیراقی

کاتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عیراق دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عیراق دیاریکرا
مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری عیراق نۆی کانوونی دووەمی ساڵی 2022ی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2021 لە نووسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراقی لەسەرە هاتووە "رۆژی یەکشەممە (9-1-2022)ـی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاریکرد".

 دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق رۆژی دووشەممەی رابردوو سكاڵا تۆماركراوه‌كانی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ندكرد.

ئەوە لە کاتێکدایە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو.

ر. ئ. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان