عیراقی

باسی گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


باسی گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا دەکرێت
مەودا میدیا-

راوێژکارێکی ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، ئەرکی لە پێشینەی حکومەتی نوێی عیراق هەموارکردنەوەی یاسای بودجەیە، دەشڵێت "رەنگە نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا بێت".

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابووریی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە رۆژنامەی فەرمی سەباحی راگەیاندووە "حکومەتی داهاتووی عیراق بودجەی 2022 هەموار دەکاتەوە، ئەگەر چی بەشێوەیەکی دروست لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەکراوە".

ئەو راوێژکارە باسی لەوەشکردووە "رەنگە لە کاتی گفتوگۆکردندا لەبارەی یاسای بودجەوە بەگوێرەی بازاڕی نەوت، بەهای دۆلار گۆڕانکاری تێدا بکرێت"، وتیشی "رەنگە چەند پڕۆژەیەکی دیکەی وەبەرهێنان بۆ بودجە زیادبکرێت".

ئەوە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو، حکومەتی عیراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە 118 ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ 145 ھەزار دینار.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال