عیراقی

سەرۆکی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دیاریکرا
مەودا میدیا- 

ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق لەبارەی ناوی ئەو کاندیدە دەرچوەی سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات نامەیەکی ئاراستەی ئەمینداریەتیی پەرلەمان کرد و رایگەیاند، مەحمود مەشهەدانی بەتەمەنترین پەرلەمانتارە و سەرۆکایەتی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق لەنامەکەیدا کە دوێنێ چوارشەممە ئاراستەی ئەمینداریەتیی پەرلەمانی عیراقی کردووە و تێیدا رایگەیاندووە، مەحمود داود مەشهەدانی لەدایکبوی 1948/7/1ـە بەتەمەنترین پەرلەمانتارە، بۆیە ناوبراو سەرۆکایەتیی یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2021 لە نووسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراقی لەسەرە هاتووە "رۆژی یەکشەممە (9-1-2022)ـی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاریکرد".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان