عیراقی
بڕیاری بڕینی بەشەخۆراکی ئەم کەسانە دەبڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت وەزارەتی بازرگانیی عیراق بڕیاریداوە رێکخستنەوە بۆ چۆنیەتی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە بکات.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" وەزارەتی بازرگانیی عیراق بڕیاریداوە بە رێکخستنەوەی چۆنیەتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە و بەو هۆیەشەوە بەشە خۆراکی چەند توێژێک دەبردڕێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لە چوارچێوەی ئەو رێکخستنەوەیەشدا و لە کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا، بەشە خۆراکی ئەو بازرگانانەی ئەندامن لە ژووری بازرگانی و پزیشک و سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیا و بەڵێندەرەکان دەبڕدرێت، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەش کە مووچەکەیان لەسەروو 500 هەزار دینارەوەیە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە".
س.ر
س.ر