عیراقی
داهاتی نەوتی عیراق بۆ مانگی 12ی 2021 ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی کانونی یەکەمی 2021ی بڵاوکردەوە بەپێی ئامارەکە بێت زیاتر له 101 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماری داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وتی مانگی کانونی یەکەمی 2021ی بڵاوکردەوە بەپێی ئامارەکە بێت زیاتر له 101 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراوه.
به‌پێی ئامارێكی كۆمپانیای "سۆمۆ"ی به بازاڕكردنی نیشتمانی نه‌وت، له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2021دا بڕی 101.579.927 (سه‌د و یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د و حه‌فتا و نۆ هه‌زار و نۆسه‌د و بیست و حه‌وت) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه كراوه، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی 7.037.000.000 (حه‌وت ملیار و سی و حه‌وت ملیۆن) دینار بووه.
ئه‌وه‌شی خراوەتەڕوو، كۆی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو بۆ مانگی (كانونی یه‌كه‌م/1) له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراقه‌وه بڕی 88.570.290 (نه‌وه‌د و هه‌شت ملیۆن و پێنجسه‌د و حه‌فتا هه‌زار و دوسه‌د و نه‌وه‌د) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه، نه‌وتی كه‌ركوكیش كه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌كراوه بڕه‌كه‌ی 2.700.095 (دو ملیۆن و حه‌وتسه‌د هه‌زار و نه‌وه‌دو پێنج) به‌رمیل نه‌وت بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوە، رۆژانه به‌تێكڕا 3.277 (سی ملیۆن و دوسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش به‌تێكڕا 72 (حه‌فتا و دو) دۆلار بووە.
س،ر
س،ر