عیراقی

شارێکی عیراق ژێر ئاو دەکەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارێکی عیراق ژێر ئاو دەکەوێت
مەودا میدیا-

بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێنج شاری گەورەی جیهان لەژێر هەڕەشەی نقومبوون، ئاماژە بەوەشدەکات پارێزگای بەسرەش یەکێکە لەو شارانە.

ئەژی چەتۆ حەسەن، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە نووسینێكیدا رایگەیاند "بەپێی راپۆرتی مەترسییەكانی جیهان كە لەلایەن (كۆڕبەندی ئابووری جیهانی ساڵی 2022) دەرچووە، پێش كۆتایی ئەم سەدەیە، پێنج شاری گەورە نقوومی ژێرئاو دەبن، بەهۆی كاریگەرییەكانی گۆڕانی دراماتیكی كەش و ئاو و هەوا لە دیاردەی قەتیسبوونی گەرمی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای جیهانی و ئینجا تووانەوەی سەهۆڵەكان و بەرزبوونەوەی ئاستی زەریاو دەریاكان".

باس لەوەدەکات "شارەكان بریتین لە (بانكۆك)ی پایتەختی (تایلەند) كە لێكۆڵینەوەكان ئاشكرایانكرد كەوا بانكۆك لە ساڵێكدا بەڕێژەی 2 سانتیمەتر نقوومی ژێر ئاوی دەریا دەكەوێ، ئەمە جگە لەوەی خودی ئەو ناوچەیە هەموو ساڵێك دووچاری بارانبارینی بە لێزمەو سەرهەڵدانی لافاوی گەورەش دەبێتەوەو پێشبینی دەكرێ تا سنووری ساڵی 2050، نزیكەی 30% ئەو شارە ژێر ئاو بكەوێت، هەروەها شاری (نیوئۆڕلیانز) لە ئەمریكا، بەپێی هەڵكەوتە جوگرافییەكەی، نیوەی خاك و ڕووبەری شاری (نیوئۆڕلیانز) كە گەورەترین شارەكانی ویلایەتی (لویزیانا)یە، نزمترە لە ئاستی رووی دەریاوە، وە لە ساڵی 2005 كەوتە ژێر شاڵاوی باهۆزی كاوڵكاری (كاترینا)و بووەهۆی گیانلەدەستدانی نزیكەی 2000 كەس".

ئەژی چەتۆ ئاماژەی بەوەداوە "شاری (ڤینیسیا) لە (ئیتاڵیا) هەر لە بنەڕەتەوە ئەو شارە، لەسەر 120 دورگەی ئاست نزمدا بوونیاتنراوە، بەڵام لە ئێستاوە، بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا، ئاستی بەرزبووەوەی ئاو بەشێك لە ناوچەكانی نقووم دەكات‌و لە ڕواڵەتەوە ئەمە بۆ گەشتیاران شتێكی ئاساییە، بەڵام بۆ دانیشتوانەكەی وانییە و لە داهاتووشدا بارودۆخەكەی مەترسیدارتر دەبێت، هاوكات شاری (بەسرە) لە باشووری عێراق، كە نزمترین ئاستی هەیە لەگەڵ ڕووی دەریا بە بەراورد لەگەڵ شارەكانی دیكەی عیراقدا، تۆڕێك لە كەناڵی ئاوی پاك و سازگار هەبوون ئێستا پڕبوونە لە زبڵ و خاشاك و گیراون، ئیدی لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زەریاو دەریاكان، كە بێگومان كەنداوەكانیش لەگەڵیان و لەكاتی ڕوودانی هەر لافاوێكیش ئەوا بەشێكی زۆری ئەم شارە دووچاری كارەساتی نقوومبوون دەبێتەوە".

لە نووسراوەكەدا هاتووە "شاری (كۆلكاتا) لە هیندستان لە بنەڕەتەوە ساڵانە ئەو شارە دووچاری كێشە و گرفتی زۆر گەورە دەبێتەوە لە ڕوودانی لافاو بەهۆی بارانە وەرزییە زۆر بەخوڕەكانی، بەڵام كێشەی گەورەی (كۆلكاتا) بریتییە لە تۆڕی ئاوەڕۆو زێرابەكانی كە لە (هیندستان)دا بە كۆنترینیان دەژمێردرێت، هەر بۆیە پێشبینی دەكرێت لە سنووری ساڵی 2100 ئاستی ئاوی دەریا وا بەرز ببێتەوە تا ئەو رادەیەی تەواوی شاری (كۆلكاتا) نقووم دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان