کوردستانی

خشتەی مووچە گۆڕانکاری تیادا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی مووچە گۆڕانکاری تیادا کرا
مەودا میدیا-

دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی 2021 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و سبەینێش مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانە بێت کە مەودا میدیا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتووە "سبەینێ پێنجشەممە 6ی کانونی دووەمی 2022 مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و هێزەکانی زێرەڤانی و لیوای نەوت و گاز و هێزی ئامادەی سلێمانی دابەش دەکرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیار بوو سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروردە دابەش بکرێت، بەڵام خشتەکە گۆڕانکاری تیادا کرا، هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2022 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە دابەشکرا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan