عیراقی
سەربازگەکانی ھاوپەیمان رادەستی ھێزە عیراقییەکان کرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە دوای کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، تەواوی سەربازگەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رادەستی ھێزە عیراقییەکان کراوەتەوە.
لە دوای کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، تەواوی سەربازگەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رادەستی ھێزە عیراقییەکان کراوەتەوە.
ماستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق جارێکی دیکە جەختی کردەوە لەوەی بوونی ھێزی شەڕکەری ئەمەریکی لە عیراق کۆتایی ھاتووە و تەواوی سەربازگەکانی ھاوپەیمانانیش کە لە وڵاتەکەدا بوون، لەلای ھێزە عیراقییەکانە، ئەو ھێزە بیانییانەشی ماونەتەوە تەنھا راوێژکارن.
سەرۆک وەزیرانی عیراق وتیشی "بە ئامانجگرتنی سەربازگەکانی عیراق بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتە، لە کاتێکدا عیراق ھەوڵی چاکبوونەوە دەدات لە برینەکانی"، جەختیشی کردەوە لە گرنگی پێداچوونەوە بە ھەڵسەنگاندنی بەشێک لە ھێزە ئەمنییەکان.
ئەوە لە کاتێکدایە لە کۆتا رۆژەکانی ساڵی رابردوودا ئەمەریکا بەتەواوی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی لە عیراق راگەیاند و وتی"ئەو هێزانەی دەمێننەوە ئەرکیان تەنها راوێژکاری دەبێت".
ر. ئ.
ئەوە لە کاتێکدایە لە کۆتا رۆژەکانی ساڵی رابردوودا ئەمەریکا بەتەواوی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی لە عیراق راگەیاند و وتی"ئەو هێزانەی دەمێننەوە ئەرکیان تەنها راوێژکاری دەبێت".
ر. ئ.