عیراقی
پێنج مووشەک ئاراستەی ئەم بنکە سەربازییە کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، کە ئەمشەو پێنج مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کراوە، بەڵام مووشەکەکان پێنج کیلۆمەتر دورتر لە بنکەکە کەوتوونەتە خوارەوە، زیانی گیانی و مادیان نەبووە.
لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە پارێزگای ئەنبار پێنج مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کران، مووشەکەکان بە دووریی پێنج کیلۆمەتر لە سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە کە راوێژکار و راهێنەرانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی تێدایە.
ئاماژە بەوەشکراوە "ئهو مووشهكانه لە گوندی بهستامیه کە 25 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای قەزای هیت دوره ئاراستهی بنكهی سهربازی عهین ئهسهد كراون، مووشهكهكان لهسهر ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیا بارههڵگر) بوون و هیچ زیانێكی گیانی و مادیان لهناو بنكهی عهین ئهسهد لێنهكهوتوهتهوه".
بنکەی عەین ئەسەد جگە لە هێزە عیراقییەکان راوێژکار و راهێنەرانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تێدان و چەندین جاری دیکە لەلایەن گرووپە چەکدارەکان بە مووشەک و درۆن کراوەتە ئامانج.
ر. ئ.