عیراقی

"رێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی مریشك و به‌رهه‌مه‌كانی ناده‌ین"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"رێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی مریشك و به‌رهه‌مه‌كانی ناده‌ین"
مەودا میدیا-

لە پێناو بەرهەمی ناوخۆ و دوربوون لە ئەنفلۆنزا، وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق هه‌موو جۆره‌ مۆڵه‌تێك بۆ هاورده‌كردنی مریشك و به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك هێلكه‌ و پارچه‌كانی مریشك ره‌تدەکاتەوە و رێگه‌ به‌هاورده‌كردنیان نادات.

لە راگەیەندراوێکدا محه‌مه‌د خه‌فاجی، وەزیری کشتوکاڵی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشك و به‌رهه‌مه‌كانی به‌تایبه‌ت هێلكه‌ و پارچه‌كانی مریشكیان ده‌ركردووه‌، بڕیاره‌كه‌ش له‌ ئه‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ تایبه‌تی له‌ توركیا و ئێران بووه‌ و ئامانجیشیان پاراستنی ته‌ندروستیی هاوڵاتییان و هه‌روه‌ها پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆییه‌".

دەشڵێت "هه‌ندێك مافیای سیاسی هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت بازرگانانی جه‌نگ، كه‌ بازرگانی به‌ته‌ندروستی هاوڵاتییانه‌وه‌ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ بازرگانییه‌ ده‌ژین، به‌هۆی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشك و به‌رهه‌مه‌كانییه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌، ده‌ستیان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ كردووه‌".

وه‌زیری كشتوكاڵی عیراق جەختی لەوەشکردەوە، سه‌ره‌ڕای فشاره‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی مریشك و به‌رهه‌مه‌كانی و هه‌روه‌ها رێكاری یاساییش به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرنه‌به‌ر كه‌ پڕوپاگه‌نده‌ له‌باره‌ی به‌رهه‌می هاورده‌كراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

ر. ئ. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان