عیراقی
لەلایەن چەکداری نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر ماڵی فەرماندەیەکی باڵا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد ئەمشەو لەلایەن کۆمەڵێک چەکداری نەناسراوەوە لە گەڕەکی ئەلعالمی شاری بەغدا هێرشیانکردە سەر ماڵی فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی، لە ئەنجامدا ژنێک و سێ منداڵی کوژران.
ئەمشەو پێنجشەممە 6ی کانونی دووەمی 2021 دەستی حەشدی شەعبی رایگەیاند "لەلایەن کۆمەڵێک چەکداری نەناسراوەوە لە گەڕەکی ئەلعالمی شاری بەغدا هێرشکراوەتە سەر ماڵی فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی بەناوی (ئەحمەد عەبدولمتەلیب)، لە ئەنجامدا خۆی بە سەختی بریندار کراوە و هاوسەر و سێ منداڵی و پاسەوانێکیشی بە فیشەک کوژران".
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا هێزەکانی حەشدی شەعبی چوونەتە شوێنی رووداوەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە، چونکە تاوەکو ئێستا دیارنین ئەو چەکدارانە سەر بە داعشن یاخود نا.
س،ر