عیراقی
هۆشداری بەپەلە دەدرێت بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای راگەیاندنی تۆمارکردنی حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە شاری دهۆک وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایدەگەیەنێت هاتنی ڤایرۆسیکی ئۆمیکرۆن بۆ عیراق شتێکی چاوەڕوانکراو بوو.
رهبا فهلاح، ئهندامی تیمی ڕاگهیاندنی وهزارهتی تهندروستی عیراق رایگهیاند "گەیشتنی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بۆ عیراق چاوەڕوانکراو بووە بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتانی دراوسێمان بڵاوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە ئامادەکاریی تەواومان کردووە و کەرەستە و نەخۆشخانەی پێویست ئامادەکراون بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنەوە رووبدات، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانیش دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان ببن و خۆپارێزی بکەن".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە 6ی کانونی دووەمی 2022 وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند"پێنج حاڵەتی تووسبووی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە".
س.ر