عیراقی
دەستگیرکردنی تیرۆریستان بەردەوامی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی راگەیاند لە شاری کەرکوک و دانیان نەوەدا ناوە کە بەشداری کارە تیرۆریستییەکانی ئەنبار و کەرکوکیان کردووە.
ئەمڕۆ هەینی 7ی کانونی دووەمی 2022 دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند "حەوت تیرۆریستی رێکخراوی داعشمان لە ناچە جیاجیاکانی شاری کەرکوک دەستگیرکردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو حەوت تیرۆریستە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە بەشداریان لە چەند کارێکی تیرۆریستی کردووە لە شاری کەرکوک و ئەنبار".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لایەنە ئەمنییەکانی عیراق بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین لە شارە جیاوازەکانی عیراق بە مەبەستی دەستگیرکردنی تیرۆریستان.
س.ر