عیراقی
یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژی یەکشەممە یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت و کارنامەی کۆبوونەوەکە بڵاوکراوەتەوە و بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمان دانیشتنەکە بەڕێوەدەبات.
بڕیارە رۆژی یەکشەممە 9ی کانونی دووەمی 2022 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و دانیشتنەکە لەلایەن مەحمود مەشهەدانی بەڕێوەدەبرێت کە بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمانە.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە بێت، پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن، هەروەها مەحمود مەشهەدانی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی دەکاتەوە.
س،ر