عیراقی

حەشدی شەعبی سەرەکۆنەی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەشدی شەعبی سەرەکۆنەی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە دەکات
مەودا میدیا-

دەستەی گشتیی حەشدی شەعبی سەرەكۆنەی هێرشە موشەكییەكەی شەوی رابردووی سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ دەكات و دەشڵێت "پێویستە لێكۆڵینەوەی بەپەلە لەو رووداوە بكرێت".
 
لە راگەیەندراوێكدا دەستەی گشتیی حەشدی شەعبی سەبارەت بەو هێرشە موشەکییەی شەوی رابردوو کرایە سەر میحوەری پێشمەرگە لە پردێ ئاماژەی بەوەکرد "بە توندترین شێوە سەركۆنەی بەئامانجگرتنی هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەی پردێ دەكەن".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشی روونكردووەتەوە، هەر هێرشێك بۆ سەر هەر هێزێكی عیراقی بەمانای بەئامانجگرتنی حەشدی شەعبییە.

جەخت لەوەش كراوەتەوە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن لێكۆڵینەوەی بەپەلە لەو رووداوە بکەن، بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە ترسنۆكانە بدۆزرێنەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان